لە حەفتەغار هەشت جووتیاری كورد لەسەر سكاڵای عەرەبی ھاوردە دەستگیركران

بەھۆی سكاڵای عەرەبی ‌ھاوردەوە ھەشت جووتیاری كورد لە حەفتەغاری سنووری كەركوك دەستگیركران و نوێنەری جووتیارانیش دەڵێت، “بە بەردەوامی كێشە بۆ جووتیارە كوردەكانی ئەو ناوچانە دروستدەكرێن”.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ھەشت جووتیاری كورد لە كاتی دروێنەوەی كونجی لە سنووری حەفتەغار لە كەركوك دەستگیركراون و لە بنكەی داقوق دەستبەسەرن.

وتیشی، “لە ئەگەری دادگایكردنی ئەو ھەشت جووتیارە كوردە، جووتیارانی سنووری حەفتەغار و داقوق سكاڵایی یاسایی لەسەر ھێزە ئەمنییەكان و عەرەبی ھاوردە تۆماردەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لەوپەڕی باشیدایە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن رایدەگەیەنێت، لەوپەڕی باشیدایە و هیچ خوێندنگەیەک نییە…
Total
0
Share