لە هەولێر کەسێک دەستڕێژی گوللـە لە ماڵ خەزووری دەکات و هاوژینەکەی دەکوژێت

لە هەولێر کەسێک بەهۆی کێشەی لەگەڵ هاوژینەکەیدا، دەستڕێژی گوللـە لە ماڵ خەزووری دەکات، بەهۆیەوە هاوژینەکەی دەکوژێت و خوشکی هاوژینەکەشی بریندارە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئەو پیاوە لەماوەی پێشوودا لەگەڵ هاوژینەکەی کێشەیان هەبووە و هاوژینەکەی لە ماڵی باوکی بووە، بەوهۆیەوە دەستڕێژی گوللـەی لە ماڵی خەزووری کردووە.

لە ئەنجامدا هاوژینەکەی گیانیلەدەستداوە و خوشکەکەشی بە سەختی بریندارە و ئێستا لەژێر چاودێریی ورددایە لە نەخۆشخانە.

ئەو کەسەی تەقەی کردووە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share