سبەی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی بەردەوامە و سبەی نەوت لە سنووری مەڵبەندی چوار دابەشدەكرێت”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی بەردەوامە و سبەی نەوت لە سنووری مەڵبەندی چوار لە گەڕەكی كارێزەوشك دابەشدەكرێت”.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، بڕی نەوتەكە 200 لیترە كە بە نرخی 100 هەزار دینار و بە كارتی زیرەك بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی ئەنجومەنی پێكهاتەی توركمان: ئەو كۆبوونەوەیەی ئەنجامدرا هاوشێوەی كۆبوونەوەی حزبی بووە نەك پێكهاتەی توركمان

بابەتی دواتر

شاندێكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share