لە رووداوێکی هاتوچۆدا باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا

لە دەروازەی ناحیەی پردێ دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر پێکیاندادا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، لە رووداوەکەدا شۆفێر و سەرنشینەکێکی یەکێک لە بارهەڵگرەکان گیانیان لەدەستداوە کە باوک و کوڕ بوون.

بەپێی رووپێوییە سەرەتاییەکان هۆکاری رووداوەکە دەروازەکەی پردێ بووە کە پێشتر چەند رووداوێکی دیکە لەوێدا روویداوە و دەروازەکە هەم بچووکە و هەم نزمە بۆیە بارهەڵگرەکان نەیانتوانیوە پێیدا تێپەڕن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ حەلبووسی: ھیوادارم لەم ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەدا بۆ قۆناغی ئەمڕۆی عێراق سەرکەوتووبن

دوای هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکایەتی خولێکی دیکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بافڵ جەلال پیرۆزباییەکی ئاڕاستەی محەمەد حەلبووسی کرد و ڕایگەیاند،…
Total
0
Share