وتەبێژی تەندروستیی هەرێم: ئەمڕۆ گەورەترین ژمارەی توشبوون تۆماركراوە

وتەبێژی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە دۆخی كۆرۆنادا لە قۆناغێكی مەترسیدارداین و ژمارەكان بەرەو زیادبوونە، دەشڵێت، ئەمڕۆ گەورەترین ژمارەی توشبوون تۆماركراوە.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی نیسان سەبارەت بە دۆخی كۆرۆنا لە هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە قۆناغێكی مەترسیدارداین و ژمارەكان وردە وردە بەرەو زیادبوون دەڕوات.

وتیشی، “ئەمڕۆ گەورەترین تۆماركراومان هەیە، بەراود بە سەرەتای شەپۆلی دووەم، ژمارەكانیش بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر دەچێت”.

ئاسۆ حەوێزی داواشیكرد هەمووان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن و وتی، “ئێستا پێویستمان بە هەموو لایەكە، بەتایبەت هاونیشتیمانیان لە پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی تەندروستی”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕونیشیكردەوە، ئەمڕۆ ڕێژەی توشبوون زۆر بەرزە، بەهەمان شێوە ژمارەی مردنیش بەرزە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە رێنماییەکانی کردنەوەی باخچەی منداڵانی لەناو خوێندنگەکان بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رەزامەندی دا بە کردنەوەی باخچەی منداڵان لەناو خوێندنگە بنەڕەتییەکان و مەرجەکانیشی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەکان کرد.…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی حزب

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مامجەلال ڕایدەگەیەنێت، “یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی دیداری یەكێتی پێدانی ڕۆڵە‌ بە‌ كادیرە‌كانی…
Total
0
Share