شاندێكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغداد

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئێوارەی رۆژی یەكشەممە شاندی باڵای هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغداد و ئامانجی سەردانەكەش گفتوگۆكردنە لەسەر سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی كوردستان و هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەكان.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی رۆژی یەكشەممە شاندی باڵای هەرێمی كوردستان، كە پێكهاتبوون لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری و شاندی یاوەریان گەیشتنە شاری بەغداد.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئامانج لە سەردانەكە گفتوگۆكردنە لەسەر سیاسەتی گومرگی عێراق و ھەرێمی كوردستان و هەمواركردنەوەی یاسای دەروازە سنوورییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین وتەكانی مەسرور بارزانی لەبارەی ئابوریی هەرێمی كوردستانەوە

مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاند‌، هه‌رێمی كوردستان كه‌شێكی له‌باری بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌ و له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه‌ ئارامترین شوێنی عێراق و ناوچه‌كه‌یه.…
Total
0
Share