سەرۆكی ئەنجومەنی پێكهاتەی توركمان: ئەو كۆبوونەوەیەی ئەنجامدرا هاوشێوەی كۆبوونەوەی حزبی بووە نەك پێكهاتەی توركمان

سەرۆكی ئەنجومەنی پێكهاتەی توركمان لە هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆی پێكهاتەكان هاوشێوەی كۆبوونەوەی حزبی بووە نەك پێكهاتەی توركمان.

عەبدولباست خالید سەرۆكی ئەنجومەنی پێكهاتەی توركمان لە هەولێر لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، “ئەو كۆبوونەوەیەی كە پێكهاتەكان ئەمڕۆ ئەنجامیاندا و دواتر لێدوانیان بۆ میدیاكاندا، قسەكانیان وەك كادیرێكی حزبی بوو نەك پێكهاتەی توركمان و پێویستە پێكهاتەكان هەوڵبدەن داوای مافەكانیان بكەن.

راشیگەیاند، پێگەی توركمان لەوە گەورەترە كە قسەی لەسەر دەكەن و ئەوانەشی باس لە یەك بازنەیی دەكەن بابەتەكە ترسە و یەك بازنەیی تەزویری تێدادەكرێت و ئەوەی دڵسۆزی خەڵك بێت نابێت باسی بایكۆت لە دەنگدان بكات و جگەلەوەش ئەوانەی باسی بایكۆت دەكەن ناتوانن بڕیار لەسەر چارەنووسی توركمانەكان بدەن، چونكە لایەنی سیاسی هەیە دەیەوێت لە رێگای پێكهاتەكانەوە مەرامەكانی بهێنێتەدی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێكدا 145 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدراون

تەندروستیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “لە مانگی رابردوودا 145 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی ئەنجامدراون”. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share