بەڕێوەبەری ‎نەخۆشخانەی هیوا سوپاس و پێزانی خۆی ئاراستەی بانكی هەرێم – سلێمانی دەكات

نەخۆشخانەی هیوا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەر یەكە لە د. ماكوان جەمیل بەرێوەبەری بانكی هەرێم – سلێمانی و شادان محەمەد جێگری بەرێوەبەری بانكەكە دەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی نەخۆشخانەی هیوا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ‎ئەمرۆ یەكشەمە شاندێكی نەخۆشخانەی هیوا كە پێكهاتبوون لە بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا و بەڕێوەبەری كارگێری و ژمارەیەك لە پزیشك و لێپرسراوانی بەشەكان سەردانی بانكی هەرێم – سلێمانییان كرد تێیدا سوپاس و پێزانینی نەخۆش و كارمەندانیان گەیاندە د.ماكوان جمیل و شادان محەمەد كە هەمیشە هاوكار و یارمەتیدەری نەخۆش و تووشبووانی شێرپەنجە بوونە لە سلێمانی و هیوایەك بوون بۆ تووشبوانی شێرپەنجە,

‎لەلای خۆشییەوە دكتۆر ماكوان سوپاسی پزیشك ‎كارمەندانی نەخۆشخانەی هیوای كرد و رایگەیاند هەمیشە هیوا بووە بە ماڵی تووشبووانی شێرپەنجە و خزمەتەكانی پزیشك و كارمەندان كاری لە پێشینەیان بووە و دەرگایەك بووە بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی شێرپەنجەو خزمەتكردنیان و وەكو بانكی هەرێم – سلێمانی ‎هەمیشە پاڵپشت و هاوكاری نەخۆشخانەی هیوا دەبن.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: زاڵبوون بەسەر كێشەكان پەیوەستە بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن و پابەندبوون بە دەستوورەوە

بابەتی دواتر

لە کەلار تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە تێزابی بە ئۆتۆمبێلی کەسێکدا کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share