“43 بیری لە شاخ هەڵکۆڵدراو ئاماژەی دەسەڵاتی میرێکی بەهێزی کوردستانە”

دیمەنی یەكێك لە بیرە هەڵكۆڵدراوەكان فۆتۆ: نادر رۆستایی

شارەزایەك چەند وێنەیەكی 43 بیری لە شاخ هەڵكۆڵدراو بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، شارستانێتیەكە ئاماژەیە بۆ دەسەڵاتی میرێكی بەهێزی كوردستان.

نادر رۆستایی، ئەزموندار و شارەزای گەشتوگوزار لە پەیجی خۆی ژمارەیەك وێنەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، قەڵای میرێکی کوردە لەسەر چیایەکی هەرێمی کوردستان كە زیاتر لە 43 بیری لە شاخ هەڵکۆڵدراوی لە دەوروبەردا هەیە.

بیرەکان قووڵی و فراوانیان جیاوازن، لە یەک مەتر تا دەگاتە هەشت مەتر قوول هەن، فراوان و بەرینیشیان لەنێوان یەك تا سێ مەتردایە، وەك ئەوەی رۆستایی ئاماژەی پێداوە

دەشڵێت، “ئەم شارستانییەتە ئەنجامی هێز و توانایەکی بەرز و بەهێزە، بەڵام تاکو ئێستا توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر نەکراوە”.

ئەو شارەزایە باس لەوەدەكات، پێشتر سێ لوتكە شاخی دیكۆمێنت كردووە، كە یەكەمیان 15 بیری هەبووە، دووەمیان چوار و سێیەمیان 12 بیر، بەڵام ئەمیان 43 بیری هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك كۆمار داوادەكات رێوشوێنەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبكرێت

لە نامەیەكدا بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆك كۆماری عێراق داوادەكات بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی ئەنجومەنەكەوە. نووسینگەی…
Total
0
Share