وەزارەتی كارەبا: ماوەكانی پێدانی كارەبا زیاتربووە

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، “نزیكەی 300 مێگاوات كارەبا بۆ ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی گەڕایەوە و بەو هۆیەوە ماوەكانی پێدانی كارەبا زیاتر بووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە پڕۆسەی چاكسازیی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای خەبات كۆتاییهات و وێستگەكە كەوتەكار و نزیكەی 300 مێگاوات كارەبای بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی گەڕایەوە و بەهۆیەوە ماوەكانی پێدانی كارەبا زیاتربووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای كوژانەوەی گشتیی كارەبا، وەزارەتی كارەبا لە رێگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی پارێزگاكانەوە چەند ڕێوشوێنێكی بۆ باشتركردنی دۆخی كارەبا گرتووەتەبەر.

بابەتی پێشتر

سبەی نەوت لەناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

كاروان یاروەیس: حكومەتی عێراق قەرزی دیكە بۆ مووچە دەداتە هەرێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share