ناوی چەند کۆچبەرێکی کورد تۆمارکراوە تا بگەڕێنەوە هەرێم

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانیی پەرلەمانی کوردستان ‏ئاشكرایکرد، ناوی چەند کۆچبەرێکی کورد لە بیلاڕوسیا تۆمارکراوە، تا ڕۆژی ‏پێنجشەممە بگەڕێندرێنەوە بەغداد.‏

ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی ڕایگەیاند، “دواى ‏پەیوەندیکردنم بە باڵیۆزی عێراق و نوێنەرایەتیی ھەرێمی کوردستان لە مۆسکۆ ـ ڕوسیا، ‏داوامانکردووە ئەو ماڵباتە کوردانە و گەنجەکانمان، ئەوانەی داوایان کردووە بگەڕێنەوە، ‏ناوەکانیان تۆماربکرێت، بۆ ئەوەی بەر گەشتی ڕۆژی پێنجشەممە بکەون، کە بڕیارە بە ‏فڕۆکە سەرەتا بۆ بەغداد و دواتر بۆ ھەولێر بگەڕێنەوە”.‏

بابکەیی ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای تۆمارکردنی ناوی ماڵباتێکی زاخۆیی بۆ ئەو ‏گەشتە، ھاوکات ناوی ماڵباتێکی ھەولێر و چەندین گەنجی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەو ‏گەشتە تۆمارکراوە”.‏

پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندبوو، رۆژی پێنجشەممە یەكەم گەشتی ‏گەڕانەوەی كۆچبەران لە بیلاڕوسیاوە ئەنجام دەدەن.‏

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی ‏بەوەكردووە، 18ی ئەم مانگە یەكەمین گەشت بۆ ئەو كۆچبەرانە ڕێكدەخەن كە بە ویستی ‏خۆیان دەیانەوێت لە سنوورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەنداوە بگەڕێنەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆڵا شـ.ـەهید سیروان: ڕەنگە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکومەت بکەوێتە هەفتەی داهاتوو

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕەنگە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکومەت بکەوێتە هەفتەی داهاتوو.…
Total
0
Share