كاروان یاروەیس: حكومەتی عێراق قەرزی دیكە بۆ مووچە دەداتە هەرێمی كوردستان

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا هەرێم و بەغداد لەسەر كێشەكانی نێوانیان نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی و یەكێك لە پێشنیازەكان پێدانی سێ قەرزی دیكەیە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تا ئەو كاتەی كێشەكانی نێوانیان چارەسەردەبێت.

كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای ناردنی كۆتا 700 ملیار دینار لەلایەن بەغدادەوە بۆشاییەك دروستدەبێت و تائێستا هەرێم و بەغداد لەسەر كێشەكانی نێوانیان نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی و لەو حاڵەتەدا دەبێت قەرزی دیكە بدرێتە هەرێمی كوردستان و ئەوەش پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە.

بە بروای ئەو پەرلەمانتارە یەكێك لە پێشنیازەكان پێدانی سێ قەرزی دیكەیە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تا ئەو كاتەی هەرێم و بەغداد دەگەنە رێككەوتنی كۆتایی و یاسای بودجە هەمواردەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی بۆ شۆفێران: لە ماڵەکانتان مەیەنەدەرەوە، شۆفێریکردن مەترسیدارە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لەماڵەكانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە، چونكە شۆفێریکردن مەترسیدارە. ‎ لە ئاگادارییەكەی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share