وردەکاریی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ناحیەی چوارقورنە

هاوسەری ئەو ژنەی بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە سنووری ناحیەی چوارقورنە گیانیلەدەستدا رایگەیاند، تا ئێستا شەش بۆ حەوت جار ماڵیان ئاگری گرتووە و سووتاوە.

خاوەنی ئەو ماڵەی بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی چوارقورنە ئاگری گرت رایگەیاند، “ئەم بەیانییە لەگەڵ هاوسەرەکەم نوێژمان کرد و نووستینەوە، لەو کاتەدا هاوسەرەکەم هیتەری ماڵەکەی ئیشپێکردبوو، دواتر من لە دوکەڵی ماڵەکە خەبەرم بۆوە و بەپەلە رامکردەوە دەرەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەو کاتەدا نەمزانی هاوسەرەکەم لە ژوورەوە ماوەتەوە، خۆم بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە نەمتوانی بەهانایەوە بچم داوام لە دراوسێکان کرد بە هانایەوە بچن، بەڵام بەداخەوە خۆی و منداڵەکەی ناوسکی کەتەمەنی شەش مانگ بوو گیانیانلەدەستدا”.

باسیلەوەشکرد، “ماوەی دوو ساڵ و چەند مانگێکە هاوسەرگیریمان کردووە، ئەمە نزیکەی شەش بۆ حەوت جار ماڵمان بسووتێت، تەنها لەم خانووەدا سێ جار ماڵمان سووتاوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. یوسف گۆران: یەکێتیەکەمان توانی لە حزبێکی پڕ قەیران و پەراوێزخراوەوە بکەینەوە بە حزبە سەرەکی و بەهێزەکەی کوردستان

د. یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان…
Total
0
Share