كونسوڵخانەی ئەمریكا: ئاكام عومەر نموونەیەكی كامڵی ئازایەتی و بوێری بوو

كونسوڵخانەی ئەمریكا ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی، “ئێرڤ ھیكس كونسوڵی گشتی لە شاری سلێمانی بەشداریكرد لە رێوڕەسمی گەڕانەوەی تەرمی پێشمەرگەی ئازا شەھید ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و دووبارە لە ناخی دڵمانەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان بۆ خانەوادەكەی دەردەبڕین”.

لە راگەیەندراوێكدا كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێردا هاتووە،” ئاكام عومەر نموونەییەكی كامڵی ئازایەتی و بوێری و پێشمەرگەییەكی چاونەترس بووە”.

كونسوڵخانەی ئەمریكادا راشیگەیاندووە، “دووبارە لە ناخی دڵمانەوە هاوخەمیی خۆمان رادەگەیەنين و خەمناكین بۆ شەهیدبوونی و ھیوای دڵنەوایی بۆ بنەماڵەكەی و هاوڕێ پێشمەرگەكانی دەخوازین.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران: لە‌ داھاتوویە‌كی نزیكدا پرۆژە‌یاسای بودجە‌ی ھە‌رێم ئامادە‌ دە‌بێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەسەندكردنی بودجەی عێراق و ڕۆڵی شاندی دانوستانكاری بە بەرزی هەڵسەنگاند و دوپاتیشیدەكاتەوە…
Total
0
Share