پشتیوان سادق: یان مافەكانمان بدەنێ یان رێگامان بدەن جیاببینەوە

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم سەرجەم پابەندییەكانی خۆی جێبەجێكردووە و حكومەتی عێراق دەستوور پێشێلدەكات و دەشڵێت، “یان مافەكانمان بدەنێ یا رێگامان بدەن جیاببینەوە”.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەتی هەرێم درێغی نەكردووە بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغداد و ئەگەر حكومەتی عێراق لێمانبگەڕێت ببینە دەوڵەت پێویستمان بە بەغداد نابێت.

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە پەیامێكیشیدا بۆ بەغداد وتیشی، “یان لێمان بگەڕێن جیاببینەوە یان بەپێی دەستوور ماف و شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان بدەن”.

بابەتی پێشتر

سودانی پەیامێك ئاراستەی هەرێمی كوردستان دەكات

بابەتی دواتر

سەرۆکی ئەمریکا کاتی کردنەوەی خێراترین شەمەندەفەری لە مێژووی وڵاتەکەیدا راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share