داقوق.. دوای شەش رۆژ لە خنكانی تەرمی هاوڵاتییەك دۆزرایەوە

دوای 6 رۆژ تەرمی ئەو هاوڵاتییە تەمەن51 ساڵە دۆزرایەوە كە لە پڕۆژەی ئاوی داقوقدا خنكا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، قوربانییەكە ناوی قەیس سابیرە و تەمەنی 51 ساڵ بووە لە 17ی ئەم مانگەوە بۆ خۆفێنكردنەوە چووبووە ناو پڕۆژەی ئاوەكەوە و دواتر دیارنەماوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، دوای هەوڵێكی زۆر تیمەكانی پۆلیسی دەریاوانی و هاوڵاتییانی قەزای داقوق تەرمەكەیان دۆزییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروێزخان لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو فەرمانبەرە دەكات كە لە چاوپێكەوتنێكدا هەڵپەڕی

دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی یەکێک لە فەرمانبەرەکانیان بڵاوکردەوە، بڕیاری ڵیکۆڵینەوە و سزادانی ئەو…
Total
0
Share