پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی بەردەوامە و لە چەند گەڕەکێکی دیکە بەڕێوەدەچێت.
بەرێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەی پێنجشەممە لە سنووری مەڵبەندی سێ لەگەڕەکەکانی مەجیدبەگ، سلێمانی تازە، هەواری تازە و مامۆستایان دابەشدەکرێت.
پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بەردەوامە و بۆ بەرمیلێک نەوت بڕی 104 هەزار دینار لە هەر ماڵێک وەردەگیرێت.