خەلەكان.. بەهۆی نەبوونی كارەبا و خزمەتگوزارییەوە.. هاوڵاتییان رێگایەكی سەرەكییان داخست

دانیشتووانی ناحیەی خەلەكان رێگای سەرەكیی هەولێر – سلێمانییان بە رووی هاوڵاتییان و شۆفێراندا داخست.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا ئێوارەی ئەمڕۆ دانیشتووانی ناحیەی خەلەكان رێگای سەرەكیی هەولێر – سلێمانییان بە رووی هاوڵاتییان و شۆفێراندا داخستووە و نارەزاییەكانیان بەهۆی نەبوونی كارەبا و خراپیی رێگاوبانی سنوورەكەیانەوەیە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، چەند كاتژمێرێكە رێگاكە بە ڕووی هاوڵاتییان و شۆفێراندا داخراوە و زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل لەو رێگا سەرەكییە گیریانخواردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ئەگەر پلانەکان نەگۆڕدرێن چەند ناوچەیەک دەکەونە ژێر مەترسی تیرۆریستانەوە

هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پلانەکان نەگۆڕدرێن و ھاریکارییەکان فراوانتر نەکرێن ئەوا چەند ناوچەیەک کە کێشەی ئەمنییان ھەیە دەکەونە…
Total
0
Share