سەعدی پیرە: پێویستە كێشەكان لە چوارچێوەی یاسادا چارەسەربكرێن

وتەبێژی یەكێتی رایدەگەیەنێت، پێویستە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی یاسادا چارەسەربكرێن و دەشڵێت، “پێویستە پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان بكەین و لە نیگەرانییەكانی مامۆستایان تێدەگەین و داواكانیان رەوایە”.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی یاسادا چارەسەربكرێن و لە ئێستادا یەكێتی خەریكی رێكخستنەوەی نێو ماڵی كوردە و سەرۆك بافڵ لە بەغداد لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكاندایە و پشتیوانی لە هەنگاو و دانوستانەكانی شاندی هەرێم لەگەڵ بەغداد دەكات.

وتیشی، “پێویستە پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان بكەین و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان بدەین”.

راشیگەیاند، لە نیگەرانییەكانی مامۆستایان تێدەگەین و داواكارییەكانیان رەوایە، بەڵام لە هەمانكاتدا مەترسی هەیە ساڵێكی خوێندنی خوێندكاران بفەوتێت.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

نرخی زێڕ دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share