نرخی زێڕ دابەزی

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای زێڕ بەرزبووەوە و ژمارەی پێوانەیی لە مێژوودا تۆمارکرد، ئەمڕۆ بەهاکەی دابەزی و شارەزایانی بوارەکەش پێیان وایە ئەو دابەزینە کاتییە.
ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 2 هەزار و 29 دۆلارە، لەکاتێکدا چەند رۆژی رابردوو گەیشتە سەرووی 2 هەزار و 140 دۆلار.
بەرزی و نزمی نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستانیش راستەوخۆ کاریگەری هەیە، ئەدیب غەریب، لە زەڕەنگەری لالە لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ نرخی زێڕ دابەزی و ئۆنسەیەک زێڕ بە2 هەزار و 29 دۆلارە.
لەبارەی هۆکاری دابەزینەکە، ئەدیب غەریب رایگەیاند، بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی هەبوو ئەنجامی کۆبوونەوەکە گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا کرد و ئەوەش وایکرد نرخی زێڕ داببەزێت، بەڵام ئەو دابەزینە کاتییەو پێشبینی دەکەین لە ماوەیەکی کەمی داهاتوودا جارێکی دیکە بەرزببێتەوە.
وتیشی، بە بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو، بەهای هەر مسقاڵێک زێڕ لە سێ هەزار بۆ پێنج هەزار دینار دابەزیوە.
بەپێی وتەی ئەو زەڕەنگەرە، لە هەرێمی کوردستان کڕین و فرۆشتنی زێڕ بە سێ نرخە، کە بریتین لە (ناوخۆ، توکیا، دوبەی) ئەوەش پەیوەندی بە جۆری زێڕەکەوە هەیە و نرخی زێڕی تورکی لە هەردوو جۆرەکەی دیکە گرانترە.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 513 هەزارە و مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 473 هەزارە، مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 453 هەزارە، مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 393 هەزار دینارە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەنگاوەكانمان بۆ دوورخستنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە ململانێ سیاسییەكان بەردەوامین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازیی لە سەید عەممار حەكیم،…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەسەر گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز لیژنە پێکدەهێنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەسەر گیانلەدەستدانی مامۆستاکەی قوتابخانەی ڕازاوەی کچان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنن. ڕۆژی…
زیاتر ببینە

لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە…
Total
0
Share