قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە کەسوکاری نیاز دەرگەڵەیی کرد

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە کەسوکاری نیاز دەرگەڵەیی کرد و جەختیکردەوە، کە هێزە ئەمنییەکان سەرداوی باشیان لەبارەی بکوژانییەوە دەستکەوتووە.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کەسوکار و بنەماڵەی شەهید نیاز دەرگەڵەیی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە لێكۆڵینەوەکان سەبارەت بە كەیسی تیرۆركردنی شەهید نیاز و سەرەداوی باشیان دەست کەوتووە بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بنەماڵەی شەهید نیاز دەرگەڵەیی، بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەرەوەرن کە لەناو ریزەکانی یەکێتیدا خزمەتێکی زۆری گەلی کوردیان کردووە. بەهەموو شێوەیەك هاوكار و پشتیوانیان دەبین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: هێرشه‌كه‌ ده‌ستدرێژییه‌كى ئاشكرایه‌

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى سه‌ر هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر هاوپه‌یمانان و دۆستانیان بكرێت، به‌هێرش و…
Total
0
Share