ئۆپەراسیۆنی كێوماڵكردنی حەمرین لە پێنج میحوەرەوە ئەنجامدەدرێت

ئەمڕۆ هەڵمەتێكی پشكنین لە پێنج میحوەری زنجیرە چیای حەمرین بەمەبەستی راوەدونانی پاشماوەی چەكدارانی داعش دەستیپێكرد، ئۆپەراسیۆنەكە لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبییەوە ئەنجامدەدرێت.

تاڵب موسەوی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی دیالە رایگەیاند، لەلایەن هێزەكانیانەوە هەڵمەتەكە ئەنجامدەدرێت پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگریی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش و دەستەی حەشدی شەعبییەوە پێیاندراوە دەربارەی مۆڵگەی تیرۆرستان.

ئۆپەراسیۆنەكە لە زنجیرە چیای حەمرین كە دەكەوێتە باشووری ناوچەكانی گەرمیان و باكووری رۆژهەڵاتی ناحیەی عوزێم، لە ناوچەی گەمارۆدراوی نێوان رێگای كەركوك-بەغداد و رێگای (عەین لەیلە)ی ناحیەی قەرەتەپە لە پێنج میحوەرەوە دەبێت، وەك ئەوەی موسەوی ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئۆپەراسیۆنەكە بە پاڵپشتیی هێزی فڕۆكەوانیی سوپای عێراق بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: رووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوەی سلێمانی هەموومانی ماتەمبار كرد

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت رووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوەی سلێمانی هەموومانی ماتەمبار كرد و ئاشكراشیدەكات، لە ڕۆژانی داهاتوودا لێكۆڵینەوەی…
زیاتر ببینە

شارەزایەک: دواخستنی هەڵبژاردن قەوارەی هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە

شارەزایەکی بواری هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، ” دواخستنی هەڵبژاردن قەوارەی هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە”. سەرباز سەید مەحمود، شارەزای بواری هەڵبژاردن…
Total
0
Share