لەگەڵ بچووکی قەبارەی.. باڵندەیەک درێژترین گەشت ئەنجامدەدات

باڵندەیەکی بچووک، ریکۆردی درێژترین گەشتی فڕین ئەنجامدەدات کە لە ئالاسکا بۆ ئوستورالیا ئەنجامیداوە و ماوەی 11 رۆژی خایاندووە.

باڵندەکە لە جۆری گۆدویتە و تەمەنی تەنها پێنج مانگە، لە 13ی ئەم مانگە لە کەنداوی ئەنسۆنزی باکووری رۆژهەڵاتی تەسمانیا بەڕێکەوتووە و لە 24 ی مانگ گەیشتووەتە ئوستورالیا.

ساڵی پار ریکۆردی درێژترین گەشتی فڕین لە لایەن باڵندەیەکەوە شکێندرا کە توانی 13هەزار کیلۆمەتر ببڕێت، بەڵام بۆ ئەمساڵ ئەو گودویتە بچووکە توانی بەو ماوەیە هەشت هەزار و 425 میل ببڕێت.

ئیریک ویلەر، شارەزای ژیانی باڵندەکان لە تەسمانیا وتی، “پێدەچێت باڵندەکە لە کاتی گەشتەکەیدا نیوە یان زیاتری کێشی لەدەستدابێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕانکارییە ژینگەییەکان زیاتر لە 538 گیانلەدەستدان و 100 ملیار دۆلار زیانی بە ئەمریکا گەیاندووە

ئیدارەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ بەدواداچوونی گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا ئاشکرایکرد، بەهۆی ئەو گۆرانکارییانەی لە ئاو و هەوا ڕوویانداوە لەسەرەتای ئەمساڵەوە…
Total
0
Share