رەنگی ئاوی شاری ڤێنیسیا بۆ سەوز گۆڕا

رەنگی ئاوی شاری ڤێنیسیا لە وڵاتی ئیتاڵیا بۆ رەنگی سەوزێکی تۆخ گۆڕدراوە و تا ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرانەکراوە.

میدیاکانی ئیتاڵیا لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەوە بڵاویانکردووەتەوە، “ئاوی شاری ڤێنسیا لە کەناڵە سەرەکییەکەی خۆیەوە لە ناوچەی نزیک پردی ریالتۆ رەنگەکەی بۆ سەوز گۆڕاوە، نموونەی ئاوەکە براوە بۆ پشکنین، بەڵام تا ئێستا هۆکارەکەی نەزاندراوە.

حاکمی شاری ڤێنیسیا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پۆلیسی کردووە بۆ لێکۆڵینەوە و ئەنجامدانی هەنگاوی پێویست لەبارەیەوە.

ئەمە دووەمین حاڵەتی گۆڕانی رەنگی ئاوە کە لەمساڵدا لە ئیتاڵیا روویدابێت، جاری رابردوو چالاکوانانی بواری ژینگە لە رێگەی خەڵوزەوە ئاوی ناوفورەی تریڤیان لە رۆما گۆڕی بۆ رەش، بەڵام ئەم جارە رەتیانکردووەتەوە دەستیان لە گۆڕینی رەنگی ئاوی ڤێنیسیادا هەبێت.

 

بابەتی پێشتر

ستران عەبدوڵا: بە گوفتار و بە کردار خیانەت زۆر خەرج دەکەن

بابەتی دواتر

ماوەی لێخۆشبوون لە پارەی قەرزی ئاو درێژکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share