هەنگەكان دەیان پەنگوین دەكوژن

هەنگ تەنها ئەوكاتە هێرشدەكات و پێوەدەدات كە هەست بە مەترسی بكات

پۆلێك هەنگ لە باشووری ئەفریقیا دەیان پەنگوینیان كوشت.

ڕووداوەكە لە كەناراوی بوڵدەرس-ی نزیك شاری كیپ تاون لە باشووری ئەفریقیا ڕوویداوە كە ناوچەیەكی سروشتیی ناودارە و جۆرەها ئاژەڵ و باڵندە لەخۆدەگرێت و ساڵانە 60 هەزار گەشتیار لە سەرتاسەری جیهانەوە سەردانی دەكەن.

ژینگەپارێزانی ناوچەكە دەڵێن، 63 پەنگوینی مردارەوەبوویان لە كەناراوەكە دۆزیوەتەوە، دوای پشكنین شوێنەواری پێوەدانی هەنگیان بە جەستەیانەوە بەدیكردووە.

ئەڵیسۆن كوك، شارەزاری زیندەزانیی دەریایی لە ئەفریقیا ڕایگەیاندووە، ئەوە یەكەمجارە پۆلی هەنگ هێرشبكەنەسەر پەنگوین، چونكە زۆربەی كات پەنگوین و هەنگەكان بەیەكەوە دەژین، هەنگ تەنها ئەوكاتە هێرشدەكات و پێوەدەدات كە هەست بە مەترسی بكات.

ئەو پسپۆڕە دەڵێت، “پێدەچێت بەشێك لە هەنگەكان ڕووبەڕووی هێرش بووبێتنەوە، بەوهۆیەوە كۆمەڵەكانی تری هەنگ ورووژابن و بەشێوەیەكی هەڕەمی بڵاوبووبێتنەوە و بەدوای ئامانجێكدا گەڕابن تا پەلاماریبدەن، سەرئەنجام بە پەنگوینەكانیانەوە داوە”.

شارەزایانی ژینگە ئاشكرایانكردووە كە ئەو پەنگوینانەی مرداربوونەتەوە، سەر بە جۆرێكی دەگمەنی پەنگوینن كە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە.

لە سروشتدا 18 جۆری پەنگوین هەن و بەپێی ئامارەكان 13 جۆریان ڕووبەڕووی مەترسی و ژیانێكی سەخت بوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها بەفری لێباریوە.. بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی گرینلاند باری

گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا تەنها بە توانەوەی بەستەڵەكەكانەوە نەوەستا، كەشوهەوای دوورگەی گرینلاندیشی گۆڕیوە، بەشێوەیەك، بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ژینگەی عێراق: ئەو جۆرە پلاستیکە قەدەغە دەکەین کە یەکجار بەکاردەهێندرێت

وەزارەتی ژینگەی عێراق، رایگەیاند، ئەو جۆرە پلاستیکە قەدەغە دەکەین کە یەکجار بەکاردەهێندرێت. وەزارەتی ژینگەی عێراق، رایگەیاند، پێویستە خۆراک،…
Total
0
Share