لە گەرمیان دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری لە گەڕەکی سیروان بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوای تۆمارکردنی سکاڵای چەند کاسبکارێک لەبەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان و ئاگادارکردنەوەیان کە لەدوکانەکانیان لەگەڕەکی سیروان دزیکراوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوە بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کەهەستابوون بە دزینی بڕێک پارە و دوو ئامێری پڕکردنەوەی باڵانسی ئامێری پەیوەندیەکان لەگەڕەکی سیروانی قەزای کەلار.

ئاشکراشیکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران دانیان بەتاوانەکەدا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتى خوێندنى باڵا دوو پۆستى سەرۆکى زانکۆى حکومى رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

مووچەی مانگی 11ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share