مووچەی مانگی 11ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە گەیشتووە و بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 7ی كانونى یەكەم مووچەی مانگی 11ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

باس لەوەش دەکات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجامداوە و بانکەکانی ئاگادارکردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممە 7ی كانونى یەكەمی 2023، مووچەی مانگی 11ی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێرێکی سیاسی: ئـ.ـەنـ.ـەکەسە بە فیتی خەڵکی دیکە پەلاماری ڕەمزەکانی یەکێتی و فەخامەتی سەرۆککۆمار دەدات

چاودێرێکی سیاسیی لە وەڵامی ”بێڕێزییەکانی گروپی ئەنەکەسە” بەرامبەر بە ڕەمزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، گروپەکە…
زیاتر ببینە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەبارەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایدەگەیەنێت، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارییەكانی هێراق فەرمانی كردووە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی ئەمنیی و تەكنیكی…
Total
0
Share