یەکێک لە منداڵە ونبووەکانی کیمیابارانەکە سەلمێندرا خەڵکی هەڵەبجەیە

کەمێک بەر لە ئێستا منداڵێکی ونبووی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دۆسیەکەی لە دادگا یەکلایی کرایەوە و سەلمێندرا منداڵی هەڵەبجەیە.

یەکێک لە منداڵە ونبووەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ساڵی 1988 ئەمڕۆ دوای یەکلاییبوونەوەی دۆسیەکەی لە دادگا، بڕیار لەسەر خێزانەکەی درا و یەکلاییکرایەوە کە منداڵی ئەو خێزانە و خەڵکی هەڵەبجەیە.

ئەو گەنجە ناوی “هاوڕێ ئەنوەر”ـە و دادگا بڕیاری لەسەر ئەوە داوە کە منداڵی باوکێکە بەناوی مەحمود فەتاح، هەرچەندە پارێزەری دۆسیەکە دەڵێت بڕیارەکەی دادگا کۆتا بڕیار نییە و دەتوانرێت تانەی لێبدرێت بۆ پێداچوونەوە.

لەلایەکی دیکەوە مەحمود فەتاح کە دادگا وە “باوکی ئەو گەنجە” بڕیاری لەبارەوە داوە، رەتیدەکاتەوە ئەوە منداڵی ئەو بێت و دەڵێت، “پێشتر لە پشکنینی DNA لە سلێمانی ئەوە یەکلایی کراوەتەوە کە منداڵی من نییە و هیچ پەیوەندییەکمان بەیەکەوە نییە”.

وتیشی، “من منداڵەکەی خۆمم لە کاتی کیمیابارانەکەدا لە هەڵەبجە بەخاکسپاردووە بە دەستی خۆم و منداڵەکەی من مردووە”.

جەختیکردەوە کە تانە لە بڕیارەکەی دادگا دەدات وتی، “سەد جاری تریش بڕیاری لەسەر بدرێت هەر تانەی لێدەدەم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قۆناغی دووەمی سەرژمێری کۆتاییهات و ئەم هەفتەیە ئەنجامەکان رادەگەیەندرێت

دەستەی باڵای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان رایگەیاند، قۆناغی دووەمی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان بەسەرکەوتووی تەواوبووە و دەشڵێت، “لەم هەفتەیەدا ئەنجامەکان…
Total
0
Share