وەزارەتى خوێندنى باڵا دوو پۆستى سەرۆکى زانکۆى حکومى رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتى خوێندنى باڵا دوو پۆستی سەرۆکى زانکۆى حکومى رادەگەیەنێت و مەرجەکانی پێشکەشکردنی داواکاریش دەخاتەڕوو.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، لە چوارچێوەى رێنماییەکاندا، وەزارەتەکەیان دوو پۆستى سەرۆکى زانکۆى حکومى بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆماربکرێت.

پۆستەکان بریتین لە سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان، سەرۆکى زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارەکییەکان.

باس لەوەش دەکات، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنێت.

مەرجەکان بریتین لە:

1- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

2- نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

3- خزمەتى لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

4- خاوەن توانا و شیاوى کارگێڕى و شارەزایى و دەستپاکى و ئەمانەتى زانستى بێت لە کارکردندا.

بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتەکە، ئەوکەسەی کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى 14ی کانوونی یەکەمی 2023 رۆژى پێنجشەممە دەبێت، پێویستە پوختەى راژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژۆکرابێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت، دەتوانێت (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕبکاتەوە و رەوانەی بکات.

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdgszHgTXt0dRlNBOuhdm7JgfZ4AgjIcwqXo5PZpkamV-MLVw/viewform

بابەتی پێشتر

ئەمساڵ 12 عومرەکاری کورد لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

لە گەرمیان دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share