بەبۆنەی ساڵی نوێوە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پەیامێكی بە زمانی كوردی بڵاوكردەوە.
لە پەیامەكەیدا كە لەڕێگەی تویتەرەوە بڵاویكردووەتەوە، كازمی هیوای ئاشتی بۆ گەل دەخوازێت و دەڵێت، “هەموو ساڵێك خەڵكی ئێمە لەسەرانسەری عێراق لەخۆشیدابن ـ ئاشتی دەخوازم بۆ گەلی خۆمان و سەراپای جیهان.”
لە بەشێكی تری پەیامەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق-دا هاتووە، “پێكەوە بەرپرسیارێتیمان هەڵگرت و ئاستەنگییە گەورەكانمان تێپەڕاند، هەر پێكەوەش درێژە بەكاروانی گەشەپێدان دەدەین تا گەیشتن بە كەناری ئارام. گەل شایستەی چاكسازییەكە لەئاست قوربانیەكانی.”
هەموو ساڵێك خەڵكی ئێمە لەسەرانسەری عێراق لەخۆشیدابن ـ ئاشتی دەخوازم بۆ گەلی خۆمان و سەراپای جیهان، پێكەوە بەرپرسیارێتیمان هەڵگرت و ئاستەنگییە گەورەكانمان تێپەڕاند، هەر پێكەوەش درێژە بەكاروانی گەشەپێدان دەدەین تا گەیشتن بە كەناری ئارام. گەل شایستەی چاكسازییەكە لەئاست قوربانیەكانی.
— Mustafa Al-Kadhimi مصطفى الكاظمي (@MAKadhimi) December 31, 2020