کەرکوک.. کوژرانی شەش چەکداری داعش

سوپای عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی کانونی یەکەم، کوژرانی شەش ئەندامی ڕێکخراوی داعشی لە پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەسەر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، حەشارگەیەکی داعشیان لە ناوچەی سەرجوان سەربە قەزای دوبز باکوری ڕۆژئاوای کەرکوک بۆردومانکردووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، شەش ئەندامی ڕێکخراوی داعش کوژراون و حەشارگەکەش خاپور کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمان كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكومەت دەدات

دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، كۆبوونەوەی داهاتوو دەنگ لەسەر تەواوكردنی كابینە وزارییەكەی حكومەتی عێراق دەدرێت. فەرمانگەی راگەیاندنی…
Total
0
Share