ژن و پیاوێك بەتۆمەتی بازرگانی بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیركران

ڕادەستی دادگا دەكرێن

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی ژن و پیاوێك بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە لە بەغداد ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، پاش گەیشتنی زانیاری دەربارەی بوونی ژن و پیاوێك لە بەغداد، كە بازرگانی بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە دەكەن، تیمێكی كاری تایبەتمەند بە ڕێنوێنی بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری پۆلیس پێكهێنرا.

دوای دانانی بۆسەیەك لەلایەن تیمەكانی نووسینگەی ڕیشەكێشكردنی تاوانی بازرگانی بە مرۆڤ، هەردوو تۆمەتبار لە ناوچەی ئەعزەمییە دەستگیركران، وەك ئەوەی لە بەیاننامەكەدا هاتووە.

دەشڵێت، ڕێوشوێنی یاسایی گیراوەتەبەر و بەپێی ماددەی 17ی یاسای چاندنی ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ ڕاگیراون و ڕادەستی دادگا دەكرێن بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو سەكۆیانە دۆزرانەوە كە بە ئاڕاستەی هەرێمدا موشەكیان لێوە تەقێندرابوون

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، ئەو سەكۆیانە دۆزراونەتەوە كە لێیانەوە موشەك بە ئاڕاستەی هەرێم تەقێندرابوون. لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی…
Total
0
Share