كوردستان.. لە 24 كاتژمێردا یەك توشبووی كۆرۆنا مردووە

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا یەك توشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان مردووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی کانونی یەکەم، ئاشكرایكرد كە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 153 کەسی تر لە هەرێمی کوردستان توشی کۆرۆنا بوون.

ڕوونیشیكردەوە كە توشبووە نوێیەكان 41یان لە هەولێر و 48 لە سلێمانی و 61 لە دهۆك و لە ڕاپەڕین دوو توشبو و توشبوویەكیشیان لە گەرمیان بووە.

سەبارەت بەو توشبووانەی چاكبوونەتەوە، ڕاگەیاندراوەكە ئاشكرایكردووە كە لە شەووڕۆژێكدا 249 كەس لە هەرێم چاكبوونەتەوە كە 233 كەسیان لە هەولێر بوون، لە دهۆك 2 توشبوو چاكبوونەتەوە و لە گەرمیان 9 و لە سلێمانی 4 كەس و لە هەڵەبجە كەسێك لە كۆرۆنا چاكبووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئاماری مردن بە كۆرۆنای خستووەتەڕوو و ڕایگەیاندووە، “لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تەنها یەك كەس لە هەرێمی كوردستان بە كۆرۆنا مردووە كە لە دهۆك بووە.

بابەتی پێشتر

سۆمۆ: داهاتی نەوتی ئەمساڵ 42 ملیار دۆلار بووە

بابەتی دواتر

كازمی پەیامێك بە زمانی كوردی بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا: هەوکردنی دڵ لەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنایان وەرگرتووە زیاترە لە چاوەڕوانکراو

سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و چاودێریکردن لە ئەمریکا ڕایانگەیاند، ژمارەیەکی زیاتر لەوەی پیشبینیمان دەکرد لەناو ئەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر…
Total
0
Share