لە هەولێر باندێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

ماددەی هۆشبەر وێنە: ئەرشیف

لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی هەولێرەوە باندێك بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لەلایەن هێزەكانیانەوە باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا كە لە دوو ژن و دوو پیاو پێكهاتوون و خەڵكی سوریا-ن.

تۆمەتباران بە ناوەكانی، (س.ن.م.) و (ر.ع.أ.) و (س.ع.ب.) و (م.خ.ع.) لەکاتی دەستگیرکردنیاندا، دەستگیرا بەسەر کەلوپەلی بەکارهێنان و بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆرەكانی (کریستاڵ و مەریجوانە)، وەك ئەوەی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی پێداوە.

سوپاسی هاوڵاتیانیش دەكات كە “هەمیشە هەماهەنگ و هاوکارن” لە پێدانی زانیاری بە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان.

بابەتی پێشتر

لە قەزای خەلیفان ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە

بابەتی دواتر

بۆ ئەوەی دڵت تەندروست بێت ئەم سیستمە خۆراكییە پەیڕەوبكە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share