پۆلیسی گەرمیان داوا لە هاوڵاتییان دەكات لە ماڵەكانی خۆیاندا بمێننەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان داوا لە هاوڵاتییان دەكات لە ماڵەكانی خۆیاندا بمێننەوە و تاوەكو تیمەكانی سەرژمێریی دانیشتووان كارەكانیان بەباشیی راپەڕێنن.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، بەمەبەستی پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان بۆ ماوەی دوو رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە و تاوەكو هاوڵاتییان لە ماڵەكانی خۆیاندا بمێننەوە و تیمەكانی سەرژمێریی دانیشتووان كارەكانیان بەباشی راپەڕێنن.

هاوكات، بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەكە دەكات پابەندبن بە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆوە و لە ماڵەكانیان بمێننەوە تا تیمەكانی پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان بەباشی كارەكانیان جێبەجێبكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. كامەران قەرەداغی: پەتای وەرزیی لەكاتی ئێستادا لەنێو هاوڵاتییان بە شێوەیەكی بەرچاو بڵاوبووەتەوە

د. كامەران قەرەداغی پسپۆری نەخۆشییەكانی سنگ و بۆری هەوا لە چاوپێكەوتنێكی میدیادا رایگەیاند، “بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما، پەتای…
Total
0
Share