هەولێر.. زیاتر لە 40 هەزار شیت حەپ و دەرزیی هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیرا

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر دەستیگرت بەسەر نزیکەی 42 هەزار شیت حەپ و دەرزیی هۆبەردا و پێنج تۆمەتباریش بەوهۆیەوە دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر ڕایگەیاند، “لەدوای بەدواداچوون و زانیاریی ورد لە ڕێکەوتی 31ی تەمموزی 2021 لەناو شاری هەولێر دەستگیرا بەسەر 26.032 هەزار شیت حەپی جۆراوجۆر و 7.190 هەزار دەرزیی جۆراوجۆردا، کە بەشێکیان هۆشبەربوون.”

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژەی بە دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبار کردووە، بەناوەکانی (ر.ح.م)، (د. م. ج)، (ر. ع. ج)، (د. م. ر) و (ع. م. ح) بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو حەپ و دەرزییانە بەشێوەی قاچاخ دەهێنرانە ناو شاری هەولێر و بەنیازبوون بڵاویبکەنەوە.

هەروەها لە ڕێکەوتی 2ی ئابی 2021 لەشارۆچکەی خەلیفان دەستگیرا بەسەر 9,384 هەزار قوتو حەپی هۆشبەر و قاچاخدا، هەروەها تۆمەتبارێکیش دەستگیرکراوە بەناوی (ص. س. ع) کە کاری فرۆشتنی حەپی هۆشبەری کردووە.

تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 25ی یاسای هۆشبەر ڕەوانەی دادگا کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە ئاشکرادەکرێت

لێپرسراوى نووسینگەی قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بڕی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دابەشدەکرێت. عەتا محەمەد…
Total
0
Share