وتەبێژی حكومەت: دەبوو مووچەخۆرانی هەرێم وەك ناوچەكانی دیكەی عێراق مووچەیان وەربگرتایە

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “بۆ مووچە پێویستمان بە 906 ملیار دینارە و دەبوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم وەك ناوچەكانی دیكەی عێراق مووچەیان بۆ رەوانەبكرایە و دەشڵێت، “هەرێمی كوردستان هەموو كات ئامادەبووە بۆ دانوستان و گفتوگۆ و چەندین سەردانی ئەنجامداوە”.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاندووە، “حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستی بە 906 ملیار دیناری مانگانە هەیە و هەق نەبوو بابەتی مووچەی فەرمانبەران تێكەڵ بە هیچ بابەتێكی دیكە بكرێت و دەبوو مووچەخۆرانی هەرێم وەك ناوچەكانی دیكەی عێراق مووچەیان بۆ رەوانەبكرایە”.

راشیگەیاند، ئێستا مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مانگی 9 وەردەگرن و فەرمانبەرانی هەرێم لە چاوەڕوانی مووچەدان و هیواخوازین پێداچوونەوە بەو بڕیار و ژمارانە بكرێت كە بەرامبەر هەرێمی كوردستان بكرێت و هەرێم هەموو كات بۆ دانوستان ئامادەیە و تەواوی داتاكانی تایبەت بە نەوت و داهاتی نانەوتی خستووەتە بەردەم حكومەتی عێراق و ئێمە ئەو بابەتانە بە كات كوشتن سەیردەكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك لە مووچەخۆران بۆ وەرگرتنی كارتی بانكیی مووچە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ژمارەیەك لە مووچەخۆران بۆ وەرگرتنی كارتی بانكیی مووچە ئاگاداردەكاتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر…
Total
0
Share