بۆردومانێكی توركیا لە حەسەكە قوربانی لێكەوتەوە

بەهۆی بۆردومانێكی توركیا لە ڕیفی حەسەكە سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

سایتی RTی ڕوسی بڵاویكردەوە لەلایەن هێزەكانی توركیاوە بۆردومانێكی چڕی شارۆچكەی ئەبو ڕاسین لە ڕیفی تەل تەمر لە پارێزگای حەسەكە دەستیپێكردووە و بەردەوامی هەیە.

بەپێی سایتەكە بۆردومانەكە گیانلەدەستدانی سێ هاوڵاتیی ناوچەكەی لێكەوتووەتەوە.

هەروەك شارۆچكەی زركان و گوندەكانی باكوور و باشووری ڕۆژئاوای كە سەر بە پارێزگای حەسەكەن لە ڕۆژئاوای كوردستان و دەكەونە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن بۆمبهاوێژەكانی توركیاوە بە چڕی بۆردومانكران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکى کورد چۆنیەتیی جێبەجێکردنى رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق دەربارەى گەڕەکە کوردییەکانى حەلەب رووندەکاتەوە

پاش تێپەڕبوونى کەمتر لە مانگێک بەسەر رێککەوتنەکەى نێوان فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات و سەرۆکى کاتیى سوریا، دوێنێ هەردوو…
Total
0
Share