بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و نزیکەی 220 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 219 ملیۆن و 957 هەزار و 731 دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 198 ملیۆن و 137 هەزار و 731 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 21 ملیۆن و 820 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 30ی مانگ بوو کە تێیدا زیاتر لە 214 ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.