ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 220 ملیۆن و 914 هەزار و 445 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 196 ملیۆن و 144 هەزار و 445 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 24 ملیۆن و 770 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 11ی ئازاری 2024 بوو کە تێیدا 213 ملیۆن و 419 هەزار و 68 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم وەزارەتەكانی بڵاوكردەوە، دابەشكردنەكە تا كۆتایی ئەم مانگەی پێدەچێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی…
Total
0
Share