جەمال كۆچەر: لەم هەفتەیەدا بەغداد 700 ملیار دینارەكە دەنێرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارە لەم هەفتەیەدا بەغداد 700 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت و دەشڵێت، “ئەو 700 ملیار دینارە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێداوە و هیچ گرفتێكی نییە”.

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ناردنی كۆتا 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بڕیاری لەبارەوە دراوە و هیچ گرفتێكی نییە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەو 700 ملیار دینارە رەوانەبكرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختیكردەوە ناردنی كۆتا 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و وەزیری دارایی عێراق ناتوانرێت رایبگرێت، بەڵام تائێستا هۆكاری دواكەوتنی ناردنی ئەو 700 ملیار دینار ئاشكرانەكراوە.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندی ئەمڕۆ نزیکەی 220 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

سبەینێ مووچەی مانگی 9ی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری کفری دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share