ڕوسیا لە ساڵی 2020دا دووەم گەورەترین هەناردەكاری نەوت بووە بۆ ئەمریكا

وەزارەتی وزەی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، لە ساڵی 2020دا قەبارەی هاوردەكردنی نەوتی لە ڕوسیاوە بۆ ئەمریكا زیادیكردووە، وێڕای بوونی كۆرۆنا.

بەگوێرەی پێگەی ئاڕ تی-ی ڕوسی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئازار، وەزارەتی وزەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، قەبارەی هەناردەی بەرهەمە نەوتییەكانی ڕوسیا بۆ ئەمریكا لە ساڵی 2011دا 538 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە.

بەڵام لە ساڵی 2020دا بڕی نەوتی هەناردەكراوی ڕوسیا بۆ ئەمریكا بە ڕێژەی 3.5 زیادیكردووە و گەیشتووەتە 7% كە بەرزترین ڕێژەیە، بەوەش ڕوسیا بووە بە دووەم گەورە هەناردەكاری نەوت بۆ بازاڕی ئەمریكا و ئەو پێگەیەی لە سعویە وەرگرتووە.

پێش 20 ساڵ پشكی ڕوسیا لە نەوتی هەناردەكراو بۆ ئەمریكا تەنها 1% بووە، بەڵام لە ساڵی 2011دا گەیشتووەتە 5.5% و دواتر لە 2019دا گەیشتووەتە 5.7%.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای “کیندەر” بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە ژەهراویبوون تۆمەتبار دەکرێن

ڕۆژنامەی لۆفیگارۆ بڵاویکردەوە، بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی بەکتریای سالمۆنێلا دادەنرێت، لەکاتێکدا پێشتر بەرهەمەکانی کیندەر بەهەمان هۆکار بەشێک…
Total
0
Share