کۆریای باکوور هەڕەشەی لەناوبردنی مانگە دەستکردەکانی ئەمریکا دەکات

کۆریای باکوور هۆشداریدا لەوەی دەستوەردانی ئەمریکا لە کاری مانگە دەستکردەکانیدا ناچاری دەکات وەڵام بداتەوە و مانگە دەستکردەکانی ئەمریکا لەناو ببات.

بەپێی میدیا نێودەوڵەتییەکان، کۆریای باکوور دەستوەردان لە کارەکانی مانگە دەستکردەکانیدا بە راگەیاندنی جەنگ دەزانێت، هەڕەشەی ئەوەشی کردووە، “بە نەهێشتنی مانگە دەستکردە سیخوڕییەکانی ئەمریکا وەڵامی هەر دەستوەردانێکی ئەمریکا دەداتەوە لە چالاکییەکانی بۆشایی ئاسماندا”.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور چەند وێنەیەکی نوێی مانگی دەستکردی لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کالیفۆرنیا و ژاپۆن لە ئیدارەی ئەندازیاری فڕۆکەوانی دەوڵەتەوە پێگەیشتووە.

لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمدا، پیۆنگیانگ ڕایگەیاند کە مانگی دەستکردی سیخوڕی سەربازی مۆلیجیۆنگ-١ی بە سەرکەوتوویی ڕەوانەی خولگەی خۆی کردووە،هەروەها بەنیازە لە ماوەیەکی کورتدا چەند مانگێکی دەستکردی دیکە هەڵبدات.

بابەتی پێشتر

بلینكن داوای پاراستنی ئەمریكییەكان لە سودانی دەكات

بابەتی دواتر

لە هەشت مانگدا بەهای هەناردەی ئێران لە پەروێزخانەوە زیاتر لە 650 ملیۆن دۆلارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share