بلینكن داوای پاراستنی ئەمریكییەكان لە سودانی دەكات

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوا لە حكومەتی عێراق دەكات پابەندی بەڵێنەكانی بێت لە پاراستنی ئەو دامەزراوانەی ئەمریكییەكانی تیایە.

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقدا ئەنجامدا، بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا.

بلینكن رایگەیاند، كاركردن لەگەڵ عێراق و هاوبەشانی دیكە لە ناوچەكەدا دەبێتەهۆی درێژەدان بە هەوڵی دانانی “بنەمای ئاشتییەكی دادپەروەرانە و بەردەوام” لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وەزیری دەرەوە داواشی لە سودانی كرد پابەندی بەڵێنەكان بێت لەبارەی پاراستنی ئەو دامەزراوانەی ئەمریكییەكانی تیایە.

لە دوو مانگی رابردوودا هێرشی سەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا زیادیانكرد، كە گومان وایە گروپە چەكدارییەكانی نزیك لە ئێران لە پشتیانەوەن.

لە بەرامبەردا هێزەكانی ئەمریكاش چەند هێرشێكی ئاسمانییان بۆ سەر ئەو گروپانە ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق: مانگی رابردوو زیاتر لە پێنج هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەرانی لە وڵاتەکە، بۆ مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکە، لە…
Total
0
Share