ئۆكرانیا: ڕوسیا گەنمەكەمان دەدزێت و دەینێرێت بۆ سوریا

باڵیۆزخانەی ئۆكرانیا لە بەیروت ڕایگەیاند، ڕوسیا 100 هەزار تۆن گەنمی ڕوسیای “دزیوە” و بە كەشتی ڕەوانەی سوریای كردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا باڵیۆزخانەی ئۆكرانیا لە بەیروت وتی، “ڕوسیا لەو ناوچانەی ئۆكرانیا كە داگیریكردوون 400 هەزار تۆن گەنمی دزیوە، بەشێكی گەنمەكەی ناردووە بۆ دۆنیتسك و لۆهانسك و بەشێكی تری ڕەوانەی سوریا كردووە”.

باڵیۆزخانەكە دەڵێت، “تەنها لە یەك سایلۆدا لە خاركیڤ ڕوسیا 100 هەزار تۆن گەنمی دزیوە و لە ماوەی سێ مانگدا گەنمەكەی ڕەوانەی بەندەری لازقییەی سوریا كردووە”.

پێشتر ئەندرێ ڕۆدینكۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕەتیكردبووەوە حكومەتی وڵاتەكەی گەنمی ئۆكرانیای دزیبێت و ڕایگەیاندبوو، “ڕوسیا بە تەواوەتی ئەو بانگەشەیە ڕەتدەكاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: ئەم هەفتەیە وەفدی ئەمریکا و ئێران لە تورکیا کۆدەبنەوە

ماڵپەڕی ئەکسیۆس رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەکرێت ئەم هەفتەیە، کۆبوونەوەیەک لەنێوان نێردراوی سەرۆکی ئەمریکا و کاربەدەستانی ئێران لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا…
Total
0
Share