لە هەشت مانگدا بەهای هەناردەی ئێران لە پەروێزخانەوە زیاتر لە 650 ملیۆن دۆلارە

لە مانگی ئازارەوە ئێران بە بەهای زیاتر لە 650 ملیۆن دۆلار كاڵا و شمەكی رەوانەی هەرێمی كوردستان و عێراق كردووە.

عەلی ئەسغەر عەباس، سەرپەرشتیاری فەرمانگەی گومرگی پارێزگای كرماشان رایگەیاند، لە هەشت مانگی یەكەمی ئەمساڵی ئێراندا (لە 21ی ئازاری رابردووەوە دەستپێدەكات) ملیۆنێك و 882 هەزار و 766 تۆن كاڵا و شمەك لە دەروازەی سنووریی پەروێزخانەوە رەوانە كراوە.

بەپێی وتەی عەلی ئەسغەر بەهای ئەو شمەكە هەناردەكراوانەی وڵاتەكەی دەگاتە 659 ملیۆن و 887 هەزار و 472 دۆلار.

ئەوەشی روونكردەوە، هەناردە لە دەروازەكەوە بە بڕی 20% لەڕووی بەها و 34% لەڕووی كێشەوە زیادیكردووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردووی ئێرانی.

زۆرینەی ئەو شمەكانەی وڵاتەكە هەناردەی كردوون بریتین لە، (چیمەنتۆ، پلێتی ئاسن، ئاسنی گالڤانایز، پۆڵا، سیرامیك، بەرهەمە پلاستیكییەكان، كێك و پسكیت).

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فارس بەرپرسە ئێرانییەكە ئەوەشی روونكردەوە، لە دەروازەی شوشمێ-شەوە بڕی 196 هەزار و 731 تۆن هەناردە كراوە كە بەهاكەی دەگاتە 26 ملیۆن و 836 هەزار و 323 دۆلار، ئەوەش لە هەمان ماوەدا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ هەرزانکردنی کرێی گواستنەوە بەنزین دەدرێت بە ئۆتۆمبێلەکانی هێڵی گواستنەوە

  قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ڕایگەیاند بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی کرێی گواستنەوەی هاوڵاتییان بڕێک بەنزین دەدرێت بە ئۆتۆمبێلەکانی…
Total
0
Share