بەڕێوەبەر و پەرەپێدەرانی بەرنامەی ناردنی خێرای (واتسئەپ) زیادكردنی تایبەتمەندییەكی سوودبەخشی گفتوگۆی تایبەت رادەگەیەنن.
بەپێی تایبەتمەندییە نوێیەكە بەكارهێنەر دەتوانێت ئەو گفتوگۆیانە بشارێتەوە كە ناخوازێت كەسی دیكە بیبینێت، لەڕێی شاردنەوەی بەتەواوەتی بە وشەی نهێنی (پاسۆرد).
ئەگەر دەتەوێت گفتوگۆ و نامە گۆڕینەوەكانت ئاشكرابن، دەتوانیت لە لیستی گشتیی پەیوەندییەكانتدا دایانبنێیت، بۆ گواستنەوەی هەر نامە گۆڕینەوەیەكیش بۆ تایبەت، هیچ پێویست نییە، جگە لە دەستدانان لەسەری بۆ ماوەیەك و دواتریش دانانی وشەی نهێنی.