عێراق داهاتی نەوتی مانگی رابردووی ئاشكراكرد

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، داهاتی نەوتی مانگی رابردوو گەیشتووەتە زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، كۆی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بریتیە لە 102 ملیۆن و 975 هەزار و 782 بەرمیل، بە داهاتی 8.512 ملیار دۆلار.

ئەوەشی روونكردەوە، لەو بڕە 101 ملیۆن و 764 هەزار و 620 بەرمیلی لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشوور بووە، 172 هەزار و 383 بەرمیلی هەناردەكردن بووە بۆ ئوردن، بڕی هەناردەش لە قیارە-ەوە یەك ملیۆن و 38 هەزار و 779 بەرمیل بووە.

رێژەی هەناردەی رۆژانە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 433 هەزار بەرمیل، ناوەندی نرخی هەر بەرمیلێكیش 82.66 دۆلارە.

ئەوەش لەكاتێكدایە بڕی نەوتی خامی هەناردەكراوی عێراق لە مانگی تشرینی یەكەمدا گەیشتووەتە 109 ملیۆن و 545 هەزار و 589 بەرمیل بە داهاتی 9 ملیار و 593 ملیۆن و 643 هەزار دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی داوە مووچەی ئەمساڵ مسۆگەرە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، قسەی نوێی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی چارەنووسی مووچەوە، ئاشكرادەکات. غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share