زانایان هەڵمی ئاویان لەسەر هەسارەیەك دۆزییەوە

ئاژانسی ناسای ئەمریکی بڵاویکردەوە، لەسەر هەسارەی سوپەر نیپتۆن، کە هەڵگری ناوی ‏زانستیی “‏TOI-674 b‎‏”یە، هەڵمی ئاو دۆزراوەتەوە.‏

هەسارەی سوپەر نیپتۆن لەساڵی 2009دا دۆزراوەتەوە و قەبارەکەی لە هەسارەی نیپتۆن-‏ی كۆمەڵەی خۆر گەورەترە، بەدەوری ئەستێرەیەکی بچووکی سووردا دەسوڕێتەوە و ‏نزیكەی 150 ساڵی ڕووناکی لە زەوییەوە دوورە، لەکاتێکدا یەک ساڵی ڕووناکی ‏بەرامبەرە بە 10 تریلیۆن کیلۆمەتر. ‏

ناسا ئاماژەی بەوەکردووە، “دۆزینەوەی هەڵمی ئاو لەو هەسارەیە ژمارەیەک پرسیاری ‏دیکە دروستدەکات، کە دەبێت بەدوای وەڵامەکەیدا بگەڕێین”.‏

ناسا دەڵێت، قەبارەی هەسارەکە و هەڵکەوتەی لە گەردووندا بەپێی شوێنی کەشتییە ‏ئاسمانییەکان دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە دیاریکردنی ڕێژەی ئەو هەڵمی ئاوەی لە ‏کەشوهەوای هەسارەکەدا هەیە. ‏

قەبارەی هەسارەکە 4.7 هێندەی زەوی گەورەترە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا جارێک بەتەواوی ‏بەدەوری ئەستێرەکەیدا دەسوڕێتەوە، کە بەنزیکەیی قەبارەی ئەستێرەكە سێ لەسەر چواری ‏قەبارەی خۆرە و پلەی گەرمییەکەی 1100 پلەی فەهرەنایتە.‏

بابەتی پێشتر

پرۆفیسۆر مارف عومەر گوڵ كۆچی دوایی كرد

بابەتی دواتر

هێرشەكانی بەغداد.. ‏هۆشداری لە توندوتیژیی نوێ و پەرتبوونی زیاتری ماڵی شیعی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share