گوگڵ ملیۆنان مۆبایل لە خزمەتگوزارییەكانی بێبەشدەكات

كۆمپانیای گوگڵ، خزمەتگوزارییەكانی لە ملیۆنان ئامێری مۆبایل ڕادەگرێت.

ئەمڕۆ شەممە كۆمپانیای گوگڵ ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو خزمەتگوزارییەكانی لە ئامێرە كۆنەكانی مۆبایل ڕادەگرێت.

ڕوونیشیكردەوە، ئەو ئامێرانەی بە سیستمی ئەندرۆید 2.3 كاردەكەن، ئەگەر نوێنەكرێنەوە بۆ ڤێرژنی 3.0 و بەرزتر، ئەوا چیتر ناتوانن كار بە خزمەتگوزارییەكانی گوگڵ بكەن.

ئەو خزمەتگوزارییانەی كۆمپانیاكە بریتین لە ئامرازی گەڕانی گوگڵ و نەخشەكانی گوگڵ (گوگڵ ماپ) و یوتیوب و جی مەیڵ و پلەی ستۆر و ساڵنامەی گوگڵ.

گوگڵ هۆكاری ئەو بڕیارەی گەڕاندووەتەوە بۆ پاراستنی سەلامەتیی بەكارهێنەران، چونكە وەك پسپۆڕانی ئای تی دەڵێن، “ئامێرە كۆنەكان زیاتر ڕووبەڕووی هاككردن دەبنەوە”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا كۆمپانیای گوگڵ ڕایگەیاند، بەمنزیكانە ئامێرێكی مۆبایل دەخاتە بازاڕەوە كە دوو شاشەی دەبێت و دەنووشتێندرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی “زە ڤێرج” ئاشكرایكردوون، مۆبایلەكە بە سیستمی ئەندرۆید 12 كاردەكات كە سیستمی كارپێكردنی بەشێك لە ئامێرەكانی مۆبایلە و هێشتا نەخراوەتە بازاڕەوە.

ئامێرەكەی گوگڵ ناوی پاسپۆرتە و دوو شاشەی دەبێت بە قەبارەی 7.6 ئینچ، كە یەكێكیان لەكاتی نووشتاندنەوەی مۆبایلەكەدا دەكوژێتەوە.

بابەتی پێشتر

حکومەت ڕێکار بەرامبەر کۆبوونەوەی هۆزە عەرەبەکان بۆ ئاساییبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل دەگرێتەبەر

بابەتی دواتر

ڕیفراندۆم.. لە سەربەخۆییەوە بۆ دووبارە ڕووكردنەوە ناوەند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share